٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ٠٩:٥٧
وەزیری دارایی تورکیا دەستی لەکار کشایەوە

بەشی تورکیا- وەزیری دارایی تورکیا و زاوای رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا، لە ئینستاگرام بڵاوی کردەوە کە دەستی لە کار کشاوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرائەت بەیراق، وەزیری دارایی تورکیا لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئینستاگرام"دا هەواڵی دەست لەکار کێشانەوەی خۆی بڵاو کردەوە و هۆکارەکەشی بۆ باری تەندروستیی خۆی گێڕایەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە دەیەوێ لەمەودوا کاتێکی زۆرتر بۆ خێزانەکەی دابین بکات.

جێی باسە ئەم هەواڵە ڕۆژێک لە دوای ئەوە دێت کە ئەردۆغان بڕیاری لادانی پارێزگاری بانکی ناوەندیی تورکیای دابوو، لە جێگەیدا ناجی ئیقبال وەزیری پێشووی دارایی تورکیای دامەزراندبوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210771

Your Comment

You are replying to: .
captcha