کوردپرێس:
هۆشیار عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غدا له په‌یامێكدا كه لهتویتهرى خۆیدا بڵاوی كردۆته‌وه باسى گرنگى چیاى قهندیلو هه‌ڵكه‌وته جوگرافیه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى پارتى‌و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات. ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌تویته‌كه‌یدا نوسیویهتى:"گریمان ئەوان لەقەندیل نەمان، کێ جێگەی ئەو هێزە لەو جوگرافیا سەختەدا دەگرێتەوە؟!".
هۆشیار عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت:"جارێک بیرتان لەوەکردۆتەوە گەر قەندیل چۆڵ بوایە، ئێستا دەیان جۆر مورتەزەقەی ئیقلیمی تێدەخزێنرا؟!".
له‌كۆتایی تویته‌كه‌شیدا نووسیویه‌تى:"قەندیل تەیمانە بۆ باشوور بەرلەوەی قەڵای پەکەکە بێ، بەکەوتنی قەندیل، هەرێم دەکەوێتە ناو زاری ئەژدیهاوە".
شایانی باسە بەشێک لە هێڵی بۆرییە نەوتییەکەی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا هەفتەی ڕابردووە هێرشی کرایە سەر و بە تەقینەوەیێک زیانی بەرکەوت و ناردنی نەوتی هەرێمی بۆ تورکیا ڕاگیرا.
دواتر پەکەکە لە بەیاننامەیێکدا بەرپرسیارێتیی تەقینەوەی بۆرییە نەوتییەکەی هەرێمی کوردستانی گرتبووە ئەستۆ. حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتوویەتی بە هۆی تەقینەوەی بۆرییە نەوتییەکەوە ڕۆژانە زیانی 10 ملوێن دۆلار لە ئابووری هەرێمی کوردستان دراوە.
لە درێژەی گرژییەکاندا ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ١١ی ٢٠٢٠، لە سنووری ناحیەی (چەمانكێ)ی سەر بە قەزای ئامێدی، چەكدارانی پەكەكە پەلاماری هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان دا و کاردانەوە و وەڵامی زارەکیی توندی بەرپرسانی هەرێم و بەغداشی لەگەڵ خۆی هێنا.
Your Comment