ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەی ئیزمیر گەیشتە 114 کەس

بەشی تورکیا- لە ئیزمیر ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی هەینیی رابردوو گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 114 کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەيێندراوێک کە لەلایەن سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) بڵاو کراوەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ئیزمیردا گیانیان لەدەست داوە بۆ 114 کەس بەرزبووەوە. لە کۆی 1035 کەس کە برینداربوون 898 کەسيان دواى وەرگرتنى چارەسەر رەوانەى ماڵەوە کراونەتەوە و 137 کەسەکەی ديکەش هێشتا لە نەخۆشخانەن.

ئافاد راشیگەیاندووە کارەکانى گەڕان و رزگارکردن لەو 17 باڵەخانەیەی لە ئیزمیر بەڕێوەدەچوو لە 15 باڵەخانە کۆتایی هاتووە و لە دوو باڵەخانەش بەردەوامە. 7 هەزار و 880 کەسیش لە پرۆسەی گەڕان بەدوای قوربانیان بەشدارن.

رۆژی هەینیی رابردوو 30ی تشرینی یەکەمی 2020 بوومەلەرزەیێک بە پلەی 6.6 بە پێوەری رێختەر ئیزمیر و دەوروبەری هەژاند، دوای ئەو بوومەلەرزەیە تاوەکوو ئێستا 1713 پاشلەرزە روويانداوە کە هێزى 45يان لە سەرووى 4 پلەی ریختەرەوە بووە.

بوومەلەرزەکە زيانى بە 10 هەزار و 287 باڵەخانە گەیاندووە، لەوانە 124 باڵەخانە زیانی قورس، 119 مامناوەند و 730 باڵەخانە زيانى کەمیان بەرکەوتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210716

Your Comment

You are replying to: .
captcha