بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ساڵی 2014وە کە داعش گەمارۆی شاری کوردنشینی کۆبانی دا و ڕووبەڕووی بەرخۆدانی سەختی هێزە کوردییەکان بوویەوە لە کۆتاییدا ئازاد کرا، یەکەمی ئاکتەوبری هەموو ساڵێک بەناوی ڕۆژی کۆبانی دیاری کراوە و بەیادی بەرخۆدانی کوردەکان لەبەرامبەر داعشدا بەرز ڕادەگیردرێت.
ڕۆژنامەی نەشناڵی سکۆتلاند ڕۆژی جیهانیی کۆبانی دێنێتەوە بیر و وێڕای جەخت کردن لەسەر بەرز ڕاگرتنی یادی ئەم ڕۆژە هۆشداری دەدات کە ئەم شارە ئێستاش هەر لە مەترسیدایە.
ڕۆژنامە سکۆتلاندیەکە ئاماژە بە بابەتی زیندانی بوونی سیاسەتوانانی کوردی تورکیا دەکات کە بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین بە گەمارۆدانی کۆبانی دەستگیر دەکرێن و هۆشداری دەدات کە تورکیا ئێستاش بەدوای داگیر کردنی بەشێکی دیکەی ناوچە کوردنشینەکانی سووریادایە و کۆبانی دەتوانێت ئامانجی سەرەکیی تورکیا بێت لە ئەگەری هێرش کردنی تورکیادا.
گۆڤارەکە هۆشداری دەدات کە تورکیا بەردەوامە لە پێشێل کردنی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ ئەمەریکا و ڕووسیا کە بڕیار درا چیدی کۆتای بە هێرش کردن بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا بێنێت و ئێستا هەڵمەتەکانی تورکیا دژ بە کوردەکان زیادی کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment