بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوو ڕۆژ تا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمەریکا ماوە و شرۆڤەکان لەبارەی پاشهاتەکانی ئەو هەڵبژاردنە لەسەر سیاسەتی ئەمەریکا لەناوچە جیاوازەکانی جیهاندا درێژەی هەیە. تەعامولی ئەمەریکا لەگەڵ کورد بەتایبەت کوردانی عێراق و سووریا یەکێک لەبابەتە گرینگەکانی کاریگەرییەکانی هەڵبژادرنی ئەمەریکایە.
گۆڤاری ئینترنەشناڵ پالسی دایجست شیکاریێکی لەبارەی کاریگەریی هەڵبژاردنەکانی 2020ی ئەمەریکا لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردەکانەوە بڵاو کردۆتەوە.
ئەم گۆڤارە بڕوای وایە کە سیاسەتی ئەمەریکا لەبارەی کوردەوە پاش گۆڕیانی سەرۆک کۆمارەکان گۆڕانکاریی زۆر بەخۆوە نابینیت. ئەم گۆڤارە پێش بینی دەکات ئەگەر بایدن هەڵبژێردرێت ئەندامانی دەوڵەتەکەی ئۆباما دەگەڕێنەوە سەر کار و ئەوانیش لەگەڵ سەبەخۆیی هەرێمی کوردستاندا نین.
گۆڤارەکە هۆشدار دەدات یەکێک لە تەنگەژەکانی حکوومەتی داهاتووی ئەمەریکا سیاسەتی دژبەرانەی تورکیایە لەبارەی کوردەکانەوە لە عێراق و سووریا.
گۆڤاری ئینترنەشناڵ پالسی دایجست جەخت دەکاتەوە سیاسەتی ئەمەریکا لەبارەی کوردەکانی عێراقەوە لە سەردەمی جۆرج بووش تائێستا هیچ نەگۆڕاوە و ئەمەریکا تا ئێستاش دژی سەربەخۆیی هەرێم بووە و پشتگیریی لە یەکپارچەیی عێراق دەکات. ئەگەرچی ژمارەیێک لە ئەندامانی کۆنگرێس پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردەکان دەکەن بەڵام سیاسەتی دەوڵەتی ئەمەریکا پشتگیری لەم ئیدە ناکات.
گۆڤارەکە دەشڵێت ئەمەریکا سەقامگیریی تورکیای دەوێت ئەمەش بە ئاوڕدانەوە لە سیاسەتی دژبەرانەی تورکیا هەمبەر کورد لە زیانی کوردەکانە.
کۆدی هەواڵنێر:60113
Your Comment