کوردپرێس: هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لەدەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانی کوردستان بڕیاریان دا بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە لەگەڵ زۆرینەى ڕەهای پەرلەمانتاران سەردانی کونسوڵخانەى فەڕەنسا بکەن، و بەناوی گەلی کوردەوە پەیام بە حکوومەتى و گەلی فەرەنسا بگەیەنن.
ناوبراو وتیشی: گەلی کورد هەمیشە وەفادار و سوپاسگوزارە بۆ هەموو ئەو هەڵوێسە پاڵپشتییانەى فەرەنسا لەماوەى ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا بەرامبەر کورد هەیانبووە.
هێمن هەورامی ئەوەشی خستەڕوو، گەلی کورد ئیدانەى هەرجۆرە توندوتیژییێک دەکات، لەهەر لایەنێکەوە بێت بەرامبەر هەر شتیکبێت لەهەرکوێیێکی دنیا بێت.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لەئەوەش کرد، شانازی بە موسوڵمان بوونی زۆرینەى گەلی کوردەوە دەکەن، بەڵام گەلی کورد پێکهاتووە لەکۆمەڵێک ئایین و ئاینزا و نەتەوەی دیکە.
ناوبراو دەشڵێت: فەرەنسا بەردەوام پشتیوانی گەلی کوردیان کردووە، بۆیە ئەمڕۆ هاتووین ڕێز و سوپاس بە گەلی فەرەنسا بگەیەنین و پشتیوانی دەردەبڕین بۆ هەر هەڵوێستێک کە ئێستا حکوومەتى فەرەنسا هەیبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment