هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین کێشەی ئەمنی بووەتەوە

بەشی جیهان- گۆڤاری ژێئۆپۆلۆتیکاڵ مانیتۆر دەنووسێت: هەرێمی کوردستانی عێراق ڕووبەڕووی چەندین هەڕەشەی نوێ وەکوو زیاتر بوونی جووڵەی داعش، مووشەکباران کردنی فڕۆکەخانەی هەولێر و تەقینەوەی عەمبارەکانی چەک و هتد بووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ژێئۆپۆلۆتیکاڵ مانیتۆر لە شرۆڤەیێکدا کە لەبارەی دۆخی ئەمنی لە هەرێمی کوردستان نووسیویەتی، هۆشدار دەدات کە ئەو ناوچەیە لەمدواییانەدا ڕووبەڕووی چەندین هەڕەشەی ئەمنی بووەتەوە کە ڕەنگە سەقامگیرییەکەی بخاتە مەترسیەوە.

گۆڤارەکە ئاماژە دەکات بە هێرشی مووشەکی ئەم دواییە بۆسەر فڕۆکەخانەی هەولێر و جەخت دەکاتەوە بەئاوڕدانەوە لە موناقیشەی زۆر لەسەر ئەنجامدەرانی هێرشەکە و ڕوون نەکردنەوەی هۆکاری هێرشەکان هەموو ئەمانە نیشاندەری بوونی لاوازی ئەمنی لە هەرێمی کوردستانە.

لەم شیکارییەدا هەروەها ئاماژە دراوە بە زیاتر بوونی جووڵە و هەڵمەتەکانی داعش و نفووز کردنیان بۆناو ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و جەخت کراوەتەوە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم نا ئەمنییە نەبوونی هاوکاری لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی عێراقە.

گۆڤاری ژێئۆپۆلۆتیکاڵ مانیتۆر هەروەها ئاماژە دەدات بە تەقینەوەی هەمارەکانی چەک و تەقەمەنیی هێزەکانی پێشمەرگە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە هەولێر و سلێمانی و دەڵێت ئەمەش مایەی نیگەرانیی شرۆڤەکارانی پبابەتەکانی هەرێمی کوردستانە.

ئەم گۆڤارە هۆشداری دەدات ژمارەیێک لە هەمارەکانی چەک و تەقەمەنی لەنزیک موئەسیساتی گرینگ وەکوو فڕۆکەخانەی هەولێر دامەزراون و تەقینەوەی ئەم هەمارانە دەتوانێت کارەساتێک وەکوو کارەساتەکەی بەیرووت بخولقێنێت.

گۆڤاری ژێئۆپۆلۆتیکاڵ مانیتۆر هۆشدار دەدات نابێت هەمارەکانی چەک و تەقەمەنی لەنزیک ناوچە جێیدانیشتنەکاندا دابمەزرێن.

کۆدی هەواڵنێر:60113

News Code 210617

Your Comment

You are replying to: .
captcha