کوردپرێس: درەنگانی شەوی رابردوو (دووشەممە، 27-10-2020) تهقینهوهیێک له ناوچهی ئیسکهندهروونی شاری هاتای لە تورکیا روویدا، لە ئەنجامدا چەند هاووڵاتییەک برینداربوون، کە برینیان سووکە.
رەحمی دۆغان، پارێزگاری هاتای لە ناوچەی ئامانۆسڵاو بە رۆژنامەنووسانی گوت ئەمڕۆ یەکەکانی هەواڵگریمان شوێنی دوو تیرۆریستی (پەکەکەیان) دۆزییەوە و کاتژمێر 11:00 لەلایەن هێزەکانی ئاسمانیی سەر بە هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا هێرشیان کرایە سەر.
پارێزگاری هاتای بەمشێوەیە روونکردنەوەی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە و هێرشەکەیان دەدات و دەڵێت: "ئەمڕۆ، ئەو دوو تیرۆریستە کە هاتوونەتە خوار بۆ ئیسکەندەروون لەلایەن هێزە ئەمنییەکانمانەوە ئۆپەراسیۆن کرایە سەریان و هەڵاتن. لە یەکەم قۆناغدا لە خاڵی پشکنینی پایاس رووبەڕووبوونەوەیێکی کورت روویدا، دواتر هێزە ئەمنییەکان کەوتنە دوایان و یەکێک لە تیرۆریستەکان لە چالاکی خرا و لەو کاتەدا خۆی تەقاندەووە. دواتر دووەم تیرۆرست لە چالاکی خرا".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment