دەستی ترەمپ بە خوێنی کوردەکان سوورە

بەشی جیهان- دکتۆر جان هانکۆک، دەڵێت دۆناڵد ترەمپ لە هێرشەکەی تورکیا بۆسەر کوردەکانی سووریا کۆتایی کردووە و داوا لە خەڵکی ئەمەریکا دەکات دووبارە دەنگی پێنەدەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دکتۆر جان هانکۆک، مامۆستای زانکۆی ماری هادرینگ-ی ئەمەریکا لە نامەیێکدا خەڵک دەکاتە بەدەنگ و داوا دەکات کۆتایی بە سەردەمی سەرۆک کۆماریی ترەمپ بێنن.

ناوبراو لە نامەیێکدا کە گۆڤاری کنکورد مۆنیتۆر بڵاوی کردۆتەوە، دۆناڵد ترەمپ بە بەرپرسی خوێنی ڕێژراوی کوردەکانی سووریا دەزانێت کاتێک کە تورکیا هێرشی کردە سەریان و دەنووسێت: ترەمپ خەیانەتی لە کوردە هاوپەیمانەکانمان کرد و دەستی بە خوێنی ئەوان سوورە.

دکتۆر هانکۆک جەختی کردەوە ترەمپ بەرپرسە لە کوشتن و دەستدرێژی و ئاوارە بوونی دەیان هەزار کوردێک کە شان بەشانی ئەمەریکا شکستیان بە داعش هێنا.

ناوبراو دەڵێت ترەمپ پشتگیری لە حکوومەتە فاشیستەکان لە سەرانسەری جیهاندا دەکات و سیاسەتی دەرەوەی ئەو شکستی هێناوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210566

Your Comment

You are replying to: .
captcha