ئه‌ردۆغان: ئێس-400مان تاقی کرده‌وه‌/ ئەمریکا: ئەو تاقی کردنەوە ئەنجامی قورسی دەبێت

بەشی جیهان- سه‌رۆککۆماری تورکیا تاقی کردنه‌وه‌ی سیسته‌می دژەمووشەکیی ئێس-400ـی پشتڕاست کرده‌وه‌ و راشیگه‌یاند بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی ئەو سیسته‌مه‌ پرس بە ئه‌مریکا ناکه‌ن و لە بەرامبەردا ئەمەریکا هۆشداری دایە تورکیا و دەڵێت بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەریی لەسەر پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەردوولا دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌باره‌ی تاقی کردنه‌وه‌ی سیسته‌می ئێس-400ـی رووسی گوتی "ئەو تاقی کردنەوانە راستن، کراوە و دەکرێن. وه‌ک چۆن چه‌کی رووسیمان هه‌یه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ چه‌کی ئه‌مریکیشمان هه‌یە و تاقی کردنه‌وه‌ بۆ ئه‌وانیش ده‌کرێت. بە دڵنیاییەوە ئەو هەڵوێستەی ئەمریکا ناتوانێت ئێمە ببستێتەوە. بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی ئێس-400 پرس‌ بە ئه‌مریکا ناکه‌ین".

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، یۆنان ئێس-300ـی لەدەستدایە، ئه‌وان نه‌ک تاقیکردنەوەیان کردووه‌، به‌ڵکوو یۆنان بەکاری دەهێنێت. دەشپرسێت، "ئایا ئەمریکا شتێکی لەو شێوەیە لەوێ دەپرسێت؟ کەواتە بوونی چەکی رووسی لێرەدا ئەو بەڕێزانە بەتایبەتی ناڕەحەت دەکات. ئێمە پێداگرین، بە هەمان شێوە بەردەوام دەبین لەسەر رێگاکەمان".

لە کاردانەوەیێکدا بۆ وتەکانی ئەردۆغان وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، تاقی کردنەوەی سیستەمی ئێس-400 لەلایەن تورکیاوە بەشێوەیێکی نەرێنی کاریگەریی لەسەر پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەردوولا دەبێت و "ئەنجامی قورس"ـی لەسەر هەماهەنگی دوولایەنە دەبێت لە پەرەپێدانی سیستەمی بەرگری.

جۆناسان ھۆفمان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، تاقی کردنەوەی سیستەمی ئێس-400 کە سیستەمێکی دروست کراوەی رووسییە لەلایەن تورکیاوە، هەنگاوێکە یەکناگرێتەوە لەگەڵ پابەندبوون و بەڵێنەکانی تورکیا وەک هاوپەیمانێکی ئەمریکا و هاوپەیمانیەتی ناتۆ.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆیە واشنتن نەیاری تاقی کردنەوەی ئەو سیستەمەیە و باوەڕی وایە ئەو هەنگاوەی تورکیا بۆ تاقی کردنەوەی ئەو سیستەمە "ئەنجامی قورس"ـی لەسەر هەماهەنگی دوولایەنە دەبێت لە پەرەپێدانی سیستەمی بەرگری.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210547

Your Comment

You are replying to: .
captcha