کوردپرێس: وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، بەپێی ڕێنمایەکانی وەزیری ناوخۆ و بریکاری کاروباری پۆلیس، گرووپێکی پێنج کەسی چەکدارانی داعش کە سەر بە ویلایەتی دیجلەی رێکخراوەکە بوون لە کەرکووک دەستگیرکرد
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەوانەی دەستگیر کراون یەکێکیان هەستاوە بە گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی، خۆراک و ئامێری ئەلیکترۆنی بۆ چەکدارانی داعش و کەسێكی دیکەشیان زانیاریی لەسەر جموجوڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراقی بۆ چەکدارەکانی داعش گواستووەتەوە.
باس لەوەش کراوە، چەکدارە دەستگیرکراوەکان رادەستی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری کەرکووک کراون.
سەرچاوە: NRT
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment