کوردپرێس:
که‌ریم نووری بریکاری وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا ئاشکرای کردووه، داخستنی که‌مپه ناوخۆییه‌کانی په‌نابه‌ران به‌پێی فه‌رمانێکی مسته‌فا کازمی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراقه، سه‌ره‌تا پێنج که‌مپ له به‌غدا و دیاله داده‌خرێن.
وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق، به‌پێی پلانێکی سێ قۆناغی، پاش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ زێدی خۆیان، سه‌رجه‌م که‌مپه‌کانی ئاواره‌کان داده‌خات، به‌ڵام که‌مپه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له دوایین قۆناغدا داده‌خرێن.
تا ئێستا نزیکه‌ی پێنج هه‌زار خێزان که که‌مپه‌کانیان جێهێشتووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان، له پێدانی مینحه‌یێک سوودمه‌ند بوون، که بڕه‌که‌ی یه‌ک ملیۆن و 500 هه‌زار دیناره.
به‌پێی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق، نزیکه‌ی 300 هه‌زار ئاواره له ناوخۆی عێراقدا ماون، که زۆرینه‌یان له که‌مپه‌کانی پارێزگاکانی هه‌رێمدان.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment