کوردپرێس:
مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان له كتێبێكی نوێ‌دا به‌ناونیشانی "بۆ مێژوو" كه وا بڕیاره به‌م نزیكانه بڵاوبكرێته‌وه و ئێستا به‌شێك له‌ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار و ڕاگه‌یاندنه‌كانی پارتییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، بارزانی له‌به‌شێكی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "لەدوای ئەوەی کە 7ـی حوزەیرانی 2017 بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم درا، فرانک بەیکەر، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە سەرەتاکاندا بەرامبەر ئەو بابەتە کراوە بوو و باسی هاوئاهەنگی و هاوکاریی وڵاتەکەی و کوردستانی دەکرد لە قۆناخەکانی داهاتوودا، بەڵام لە کۆتاییەکاندا ئەو رۆڵێکی زۆر خراپی لە دژی کوردستان گێڕا و ئاگاداری زۆر فیتنەگێڕی و پیلانگێڕیی و نهێنییەکان بوو لە دژی کوردستان و دەستیشی تێدابوو".
مه‌سعوود بارزانی به‌شێكی كتێبه‌كه‌ی ته‌رخانكردووه بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ی باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له عێراق و ڕایگه‌یاند، "دۆگلاس سلێمانی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رۆڵی زۆر خراپی گێڕا، هەم لە هاندانی نەیارانی کوردستان و هەمیش لە پێدانی راپۆرت و زانیاریی هەڵە لەبارەی کوردستان بە واشنتن".
Your Comment