مەزڵووم کۆبانێ هەڵوێستی لە بارەی سووتاندنی ئاڵای كوردستان و پەلاماردانی بارەگای لقی پێنجی پارتی دەربڕی

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات، لە تویتێكدا، هەڵوێستی خۆی لە هەمبەر سووتاندنی ئاڵای كوردستان و هێرشكردنە سەر بارەگای لقی پارتی لە بەغدا دەربڕی و داوای كرد ئەو كەسانەی دەست لە پرەنسیب و بنەماكانی پێكەوەژیان وەردەدەن، سزا بدرێن.

کوردپرێس:

لە كاردانەوەی سووتاندنی ئاڵای كورستان و پەلاماردانی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە تویتێكدا نووسیویەتی: "سەدان هەزار كەس لە رۆڵەكانی گەلی كوردمان لە هەرێمی كوردستان لە پێناو بەرزكردنەوەی ئاڵاكەیان و ئازادكردنی خاكەكەیان لە دیكیتاتۆرییەت و تیرۆر و بەرقەراربوونی ئاشتی شەهید بوون."

لە بەشێكی تویتەكەیدا نووسیویشیەتی: سووتاندنی ئاڵا و ڕەمز و بارەگاكان، ڕێگە و شێوازێكی شارستانی نییە بۆ دەربڕینی ناكۆكییە سیاسییەكان، پێویستە پیرۆزی و رەمزی گەلان بپارێزرێن و ئەو كەسانەی دەست لە پرەنسیب و بنەماكانی پێكەوەژیان وەردەدەن، سزا بدرێن.

News Code 210473

Your Comment

You are replying to: .
captcha