بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جهنگی، هاوسهرۆکی یهکێتی نیشتمانی کوردستان رایگهیاند، یەکێتیی ئەم شێوازەی ئێستای حکومڕانی قبووڵ نییە، زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار بە ناوی کرێی کۆمپانیاکانەوە ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکوومەت.
لاهور شێخ جهنگی له نووسینێکدا له لاپهڕهی تایبهتی خۆی بڵاوی کردووهتهوه دهڵێت: "دەبێت چاکسازی لە بۆرییەکانی نەوتدا بکرێت، زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار بە ناوی کرێی کۆمپانیاکانەوە ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکوومەت، بۆیە دەبێت چاکسازی لە بۆرییەکانی نەوتدا بکرێت، نەک حکومەت مووچەی فەرمانبەرێک کە 300 هەزار وەردەگرێت کەمبکاتەوە و بڵێت چاکسازیم کردووە".
لاهور شێخ جهنگی ئاماژهی بهوهش داوه که "یەکێتیی ئەم شێوازەی ئێستای حکومڕانی قبووڵ نییە، چوونکە کاتێک لە دەڤەری راپەڕین خۆپیشاندان دەکرێت، خەڵک رەخنە لە یەکێتی دەگرێت، کەواتە مادەم لە رەخنەلێگرتندا پشکی شێرمان بەردەکەوێت، دەبێت لە بڕیاردانی حکوومەتیشدا پشکی شێرمان هەبێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment