گەشبینین بە خولی سێیەمی دانوستانەکان

ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: قۆناخی سێیەمی دانوستانەکان لەنێوان ڕەوتە سەرەکییەکانی کوردستانی سووریا لەبارەی چۆنییەتی بەشداریی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ئەنەکەسە)یە لە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتیدا.

«فەتحوڵڵا حسێنی» ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دەستپێکردنی قۆناخی سێیەمی دانوستانەکان لەنێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی کورد (PYNK) و ڕایگەیاند: دانوستانەکانی قۆناخی سێهەم دەستی پێکردووە بەڵام هێشتا بڕیارێکی لێنەوەشاوەتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: دانوستانەکانی قۆناخی سێیەم لەبارەی چۆنیەتیی بەشداریی ڕەوتە سیاسییەکانە لە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا لە کوردستانی سووریا.

فەتحوڵڵا حسێنی زیادیشی کرد ئێمە گەشبینین بەوەی کە ئەم خولە لە دانوستانەکانیش سەرکەوتن تۆمار دەکات.

ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان ئاشکراشی کرد: هەندێک پرس وەکوو بەشداریی سیاسی، پرسە ئەمنییەکان و هێزی سەربازیی کوردستانی سووریا چەند پرسێکن کە لە قۆناخی سێیەمدا تاوتوێ دەکرێن.

ناوبراو لە کۆتاییدا وەبیری هێنایەوە: کوردی سووریا لە قۆناخێکی مێژوویی تایبەتدان و دەبێت بە یەکگرتوویی خۆیان بۆ ڕووداوە گرینگەکانی داهاتوو ئامادە بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210372

Your Comment

You are replying to: .
captcha