کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 9ی تشرینی یەکەمی 2020 رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە ئامادەبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی هەرێم و بەغدا، رێککەوتنێکی باش کراوە بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەمنی، سەربازی و ئیداریی شنگال.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوولا ئامانجمان ئەوەیە رەوشەکە ئاسایی بکرێتەوە و ئاوارەکان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.
هاوكات لەوبارەوە، ئەحمەد مەلا تەڵال وتەبێژی حكوومەتی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە چاودێری مستەفا كازمی و نەتەوەیەكگرتووەكان رێككەوتنێكی مێژوویی لەنێوان هەرێم و ەبەغدا ئەنجامدرا بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچەی شنگال و گەڕاندنەوەی دانیشتوانەكانی و دەستكردن بە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، رێككەوتنەكە دەسەڵاتی حكوومەتی فیدراڵی بەسەر ناوچەی شنگال پتەو دەكات و كۆتایی بە دەسەلاتی گرووپە چەكدارەكانی دەهێنێت.
وتەبێژی حكوومەتی عێراق باسی لەوەش كردووە، رێككەوتنەكە دەرفەت لەبەردەم گەڕانەوەی دانیشتوانی شنگال و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە بەهەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێم دەڕەخسێنێت و متمانەی هاوبەشیش لەنێوان هەرێم و بەغدا دەگەڕێنێتەوە.
Your Comment