کوردپرێس:
رۆژی چوارشەممە ٧ی ١٠ی ٢٠٢٠، لاهوور جەنگی، هاوسەرۆکی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەوان لەسەر چەند پرسێك لەگەڵ پارتی رێككەوتنی پێكهێنانی حكوومەتیان ئەنجام داوە و یەکێتی زیاتر لەوەی ئەرکی بووە بەرپرسیارێتیی قبووڵ کردووە و هەڕەشەی هەڵوێست وەرگرتنیشی کرد.
لە بەرامبەردا هیوا گه‌یلانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی بە باسنیوزی راگەیاند: "پارتی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، له روانگه‌ی لاهوور جەنگییەوە سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ناكات، وه‌ك كەس پارتی مامه‌ڵه ناكات، وه‌ك موئه‌سه‌سه مامه‌ڵه ده‌كات، ئاوا سیاسه‌ت ده‌كات، بۆیه زۆرجار له‌ملا و لاو‌لا ده‌بیستین كه هه‌ندێك كه‌س له‌ناو یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت دنه‌ی پارتی بده‌ن، به‌ڵام پارتی ده‌زانێت چی ده‌كات و ئه‌مانه به هه‌ڵوێستی فه‌رمیی یه‌كێتی وه‌رناگرێت“.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی ئیدعاشی کرد كە بەپێی ئەزموونی ئەوان، كەسانی وەك لاهوور جەنگی ”تەنانەت نەبوونەتە ژمارە لەنێو خودی حزبەكەی خۆشیان، بۆیە مامەڵە لەگەڵ كەسانی وەك لاهوور جەنگی ناكەین و بە خاوەن بڕیاری یەكێتی نازانین“.
هیوا گەیلانی لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا بۆ باس‌نیوز گوتی: ”لاهوور جەنگی هەندێك قسەی كردووە لەبارەی ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی، ئێمە دەزانین بۆچی ئەم قسانە دەكات، پێی ده‌ڵێین چاكسازی بكرێت كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك زه‌ره‌ر ده‌كات كه لە نێو یه‌كێتین، پارتی له‌گه‌ڵ كه‌سانێك مامه‌ڵه ده‌كات پێگه‌ی خۆیان پاراستبێت و نەبووبنە پیاوی ئه‌م و ئەو".
ناوبراو جەختیشی کردەوە كە پارتی یەكێكە لەو حزبانەی بەوە ناسراوە كە پابەندە بەو ڕێككەوتنانەی كردوویەتی و هیچ كاتێك لە هەڵوێست و قسەی خۆی نەكشاوەتەوە، "هەر ئەو پابەندبوونەشە كە وادەكات ئەنجوومەنی وەزیران بە یەك تیم كار بكەن و هەوڵەكانی لاهوور جەنگی و ئەو قسە بێ بنەمایانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەیانكات، كاریگەرییان نەبێت."
گەیلانی ئەوەشی دووپات كردەوە كە پارتی مامەڵە لەگەڵ یەكێتی وەكوو حزبێك دەكات و گوێ بەو قسانە نادات كە ”رەنگە بەهۆی كێبڕكێ و باڵباڵێنی ناوخۆییەوە هەندێك كەس بیكەن“.
ناوبراو لە کۆتاییدا دووپاتیشی کردەوە: ”لاهوور جەنگی ئەوە نییە كە پارتی وەك نوێنەری یەكێتی مامەڵەی لەگەڵدا بكات، بەڵكوو مامەڵە لەگەڵ ئۆرگانە فەرمییەكانی یەكێتی و خاوەن بڕیارە راستەقینەكانی حزبەكە دەكات، لە ڕێی كەسێكی وەك لاهوورەوە موخاتەبەی یەكێتی ناكات“.
Your Comment