فیدراسیۆنی نێونەتەوەییی ڕۆژنامەوانان داوای ئازادکردنی 4 ڕۆژنامەنووسی کورد لە تورکیا دەکات

بەشی جیهان- فیدراسیۆنی نێونەتەوەییی ڕۆژنامەنووسانی جیهان بڕیاری تورکیا بۆ دەستبەسەرکردنی چوار ڕۆژنامەنووسی کورد ئیدانە دەکات و داوای کردووە ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردانە ئازاد بکرێن.

کوردپرێس:

فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان وێڕای ئیدانەکردنی بڕیاری حکوومەتی تورکیا بۆ دەستبەسەرکردنی چوار ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی هەواڵی مێزۆپتامیا و ژین نیوز، لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند تورکیا یەک لەو وڵاتانەی جیهانە کە زیاترین ڕۆژنامەنووسی تێدا زیندانی کراوە.

ئەو دامەزراوە نێونەتەوەیییە سەرکۆنەی بڕیاری تورکیا بۆ دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسە کوردەکانی کردووە کە کەیسێکی ئەمنییان جووڵاندبوو. کەیسەکەش ئەوە بوو کە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دوو هاووڵاتیی کوردیان لە کۆپتەرەوە هەڵدابوویە خوارەوە.

ڕۆکاردۆ گۆترێز سکرتێری گشتیی لە بەیاننامەکەدا جەختی کردۆتەوە کە نەک هەر پێویستە ئەو 4 ڕۆژنامەنووسە ئازاد بکرێن بەڵکوو پێویستە ئەو کەیسە ئەوان جووڵاندوویانە بگاتە ئەنجام و بابەتەکە ڕوون بکرێتەوە.

ئانتۆنی بلانگەر سکرتێری گشتیی فیدراسیۆنی نێونەتەوەییی ڕۆژنامەنووسانیش جەختی کردۆتەوە کە ئەو دەستبەسەرکردنانە ئاشکرای دەکات کە بەرپرسانی تورکیا کارکردن و هەبوونی میدیای ئازادیان پێ تەحەمول ناکرێت.

News Code 210339

Your Comment

You are replying to: .
captcha