بۆ به‌رگری لە یەکپارچەیی و سەروەریی عێراق ده‌مێنینەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانی کردنی گه‌ل و پاراستنی خاک و خۆڵ و سه‌روه‌ری عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فالح فه‌یاز، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ‌به‌یاننامه‌یێکدا بڵاویکردەوە: حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیکردوه‌ به‌ دروست کردنی ده‌سه‌ڵاتی باڵای ئاینی و له‌چوارچێوه‌ی ناوه‌ندی ئاینی حسێنیه‌وه‌ کاره‌کانی ده‌کات، حه‌شدی شه‌عبی تا ئێستاش له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچکه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی له‌ زه‌ماوه‌ند و ماته‌مدا به‌شدار ده‌بێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، زیاره‌تکارانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسێن، ئه‌و پێکه‌وه‌بوونی نێوان گه‌لی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی به‌هێزتر کردووه‌، حه‌شدی شه‌عبی له‌ هه‌موو نیگه‌رانیی و کاته‌ ناخۆشه‌کاندا پشتگیری گه‌ل ده‌که‌ن.

سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی باسی له‌وه‌ش کردووه‌، حه‌شدی شه‌عبی وه‌ک پاراستنی یه‌کپارچه‌یی و سه‌روه‌ری عێراق ده‌مێنێته‌وه‌ و به‌رگری له‌خاک و خۆڵی عێراق ده‌کات.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210324

Your Comment

You are replying to: .
captcha