کوردپرێس:
له‌میانی به‌شداریكردنیدا له پانێڵێكدا له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسی ده‌ستور و یه‌كڕیزی كه ڕۆژی چوارشه‌ممه 19/5/2021 له‌شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن زانكۆی كوردستان رێكخرابوو، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، به‌درێژایی ماوه‌ی 30 ساڵی رابردو تاوه‌كو ئێستا دو هێزه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان لێی به‌رپرسن كه بریتین له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، چونكه ته‌نها ئه‌و دو هێزه ده‌توانن یه‌كڕیزی بپارێزن و له‌هه‌مان كاتدا تێكی بده‌ن. هێزه سیاسیه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم رۆڵیان نیه له تێكدانی یه‌كڕیزی.
وتیشی: به‌بێ یه‌كڕیزی، ده‌یان ده‌ستور بنوسرێته‌وه هیچی لێ جێبه‌جێ نابێت وه‌كو ئه‌و هه‌مو یاسایانه‌ی كه پێشتر نوسراونه‌ته‌وه و جێبه‌جێ نه‌كراون. له‌م دۆخی ئێستادا كه دو ئیداره‌مان هه‌یه، دو هێزی چه‌كدار و دو ئاسایش و دو په‌روه‌رده، دو ته‌ندروستی و دو دارایی و ...هتد، ئیتر چۆن بتوانرێت یه‌مڕیزی بهێنرێته كایه‌وه؟
له‌باره‌ی ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م نوسینه‌وه و داڕشتنی ده‌ستور، رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌رله هه‌رشتێك ده‌بێ ئیراده هه‌بێت بۆ داڕشتنی ده‌ستور، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و چه‌ك نه‌كه‌وێته ده‌ست هێزێكی نیشتمانی، ئه‌وا ئه‌و ئیراده‌یه ته‌نها لای ئه‌م هێزانه‌ی ئێستا ده‌بێت كه چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
جه‌ختیشیكرده‌وه: ده‌ستور ده‌بێت ره‌نگدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی تێدا بێت له روی سیاسی و نیشتمانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ...هتد، ده‌بێ هه‌مو لایه‌ك به‌شدار بن له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور، لێره‌دا پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا دو هێزه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌رێم قوڵیانه ده‌ستور دابڕێژرێته‌وه و جێبه‌جێی بكه‌ن؟
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێمه دژی ئه‌وه نین ده‌ستور هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت كێشه‌كانی نێوان خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسایی و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ بن، به‌تایبه‌ت نابێت ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ده‌ستوه‌ردان له كاری ده‌سه‌ڵاته‌كانی تر بكات، ده‌ستو به ته‌نها وه‌كو ده‌قێك هیچ كاریگه‌ریی نابێت، بۆ نمونه له عێراق ده‌ستور بونی هه‌یه و كوردیش رۆلی هه‌بوه له نوسینه‌وه و داڕشتنی، به‌ڵام چی لێ جێبه‌جێكراوه؟ بگره له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا بینیمان كه ژماره‌یه‌كی زۆر له هخه‌ڵكی كوژران و بریندار بون،
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بسی له‌وه‌شكرد، ئێمه‌ش لێره ئه‌گه‌ر به‌خۆماندا نه‌چینه‌وه و ره‌چاوی دۆخی میلله‌ته‌كه‌مان نه‌كه‌ی، ئه‌وا بارودۆخه‌كه‌مان له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت، تاكه چه‌كێك مابێت به‌ده‌ستمانه‌وه چه‌كی یه‌كڕیزیمانه، ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ش به موماره‌سه‌یه، ده‌بێ ده‌ركه‌وێ و گۆڕأنگاری له ژیانی خه‌ڵكدا بكرێت، كه ژیانی خه‌ڵك باش بو، ئه‌وكات ده‌بنه قه‌ڵغان بۆمان. بۆیه چینی سیاسی ده‌بێت بیر له‌وه بكاته‌وه كه واقعی ئێستا لای خه‌ڵك جێی قبوڵ نیه.
Your Comment