نابێت پێشمەرگە بەسەر ناوچەى سەوز و زەردا دابەش بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەى تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە هەولێر ڕایگەیاند نابێت چیتر هەرێمی کوردستان بەسەر زۆنی زەرد و سەوزدا دابەش ببێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جینین پلاسخارت نێردەى تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفڕانسی دەستوور و یەکڕیزی رایگەیاند، یەکگرتوویی لە نێوان لایەنەکان کارێکی ئاسان نییە و دەبێت بەردەوامی هەبێت لەسەر بەدیهێنانی، ئەوەش لە رێگەی گفتوگۆ و دیالۆکی بەردەوام لەنێوان لاینە سیاسییەکان دەبێت.

ناوبراو وتیشى، حزب حزبێنە باوەڕى خەڵى بەپڕۆسەى سیاسی نەهێشتووە، نابێت پێشمەرگە بەسەر ناوچەى سەوز و زەردا دابەشبێت".

جەختیشی کردەوە، هەرێمى کوردستان یەک بژاردەى لە بەردەمە یان شکستهێنان یان یەکڕیزى.

بلاسخارت باسى لەوەش کرد، کوردستانێکى بەهێز و یەکگرتوو، حکوومەتى فیدراڵیش لە بەغدا بەهێز دەکات.

ئاماژەی بەوەش دا، بۆچوونی جیاواز و خاڵی جیاواز هەن لە هەرێمی کوردستان و ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان حاڵەتێکی ئاساییه.

دەشڵێت، گوێگرتن بۆ یەکتری بەواتای تەنازول کردن نیه، بەڵکوو دەبێتە هۆکارێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دروست کردنی هاوبەشێکی تەندروست لەنێو سەرجەم لایەنەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2055

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha