بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جینین پلاسخارت نێردەى تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفڕانسی دەستوور و یەکڕیزی رایگەیاند، یەکگرتوویی لە نێوان لایەنەکان کارێکی ئاسان نییە و دەبێت بەردەوامی هەبێت لەسەر بەدیهێنانی، ئەوەش لە رێگەی گفتوگۆ و دیالۆکی بەردەوام لەنێوان لاینە سیاسییەکان دەبێت.
ناوبراو وتیشى، حزب حزبێنە باوەڕى خەڵى بەپڕۆسەى سیاسی نەهێشتووە، نابێت پێشمەرگە بەسەر ناوچەى سەوز و زەردا دابەشبێت".
جەختیشی کردەوە، هەرێمى کوردستان یەک بژاردەى لە بەردەمە یان شکستهێنان یان یەکڕیزى.
بلاسخارت باسى لەوەش کرد، کوردستانێکى بەهێز و یەکگرتوو، حکوومەتى فیدراڵیش لە بەغدا بەهێز دەکات.
ئاماژەی بەوەش دا، بۆچوونی جیاواز و خاڵی جیاواز هەن لە هەرێمی کوردستان و ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان حاڵەتێکی ئاساییه.
دەشڵێت، گوێگرتن بۆ یەکتری بەواتای تەنازول کردن نیه، بەڵکوو دەبێتە هۆکارێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دروست کردنی هاوبەشێکی تەندروست لەنێو سەرجەم لایەنەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment