حکوومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی لەبارەی خۆسوتاندنی گەنجێک بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خۆسووتاندنی گەنجێک لە هەرێمی کوردستان بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند ئیدانەی ڕووماڵ کردنی ئەو ڕووداوە دەکەن.

کوردپرێس:

فەرمانگەی میدیا و زانیاری کە زمانحاڵی سەرەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە پەیامێکی لەبارەی خۆسووتاندنی ھاووڵاتییێک لەبەردەم نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە توندی ئیدانەی کردەوەی ئەو کەناڵانە دەکەین کە بەبێ گوێدانە ڕەوشتی کاری ڕۆژنامەگەری و یاسا کارپێکراوەکانی و ڕێنماییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیێکی دڵ ڕەقانە ڕووماڵی ئەم ڕووداوەیان کرد.

لەپەیامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتوە، "دەبێت لایەنی پەیوەندیدار ڕێگری بکات لەو کردەوانە و داواکاری گشتی بە ئەرکی خۆی هەڵسێت بۆ دوبارە نەبونەوەی ئەم جۆرە کارە نامرۆڤانانە."

دەقی پەیامەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری:

پەیامی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ڕووداوی خۆسووتاندنی ھاووڵاتییێک لەبەردەم نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەولێر

بەداخەوە ئەمڕۆ پەنابەرێکی خەڵکی شاری بۆکان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر ئاگری لە جەستەی بەردا.

لە کاتێک دا دڵگرانی خۆمان لەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەردەبڕین، بە توندی ئیدانەی کردەوەی ئەو کەناڵانە دەکەین کە بەبێ گوێدانە ڕەوشتی کاری ڕۆژنامەگەری و یاسا کارپێکراوەکانی و ڕێنمایەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی دڵ ڕەقانە ڕووماڵی ئەم ڕووداوەیان کرد بەبێ هەست کردن بە بەرپرسیارەتی کاری ڕۆژنامەوانی.

دەبێت لایەنی پەیوەندیدار ڕێگری بکات لەو کردەوانە و داواکاری گشتی بە ئەرکی خۆی هەڵسێت بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە کارە نامرۆڤانانە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

١٨ی ئایاری ٢٠٢١

News Code 2047

Your Comment

You are replying to: .
captcha