CNN تورکی: ئایا هەدەپە لە بەرامبەر هاوپەیمانێتیدا داوای وەزارەتخانەی کردووە

بەشی تورکیا- بڵاوبوونەوەی بەرنامەیێکی شیکارییانە لە تەلەڤزیۆنی CNN تورکی سەبارەت بە سیاسەتی هەدەپە بۆ هەڵبژاردن کاردانەوەی نەرێنیی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

کوردپرێس:

بەرنامەیێکی سیاسی بۆ شرۆڤەکردنی ئەگەرەکانی هەڵبژاردنی داهاتوو و سیاسەتی حیزبەکان و لەوان پارتی دیموکراتیکی بۆ ئەو هەڵبژاردنە لە کەناڵی CNN تورکی بڵاو کرایەوە و ئەوەش کاردانەوەی ئەندامانی هەدەپەی لێکەوتەوە.

لە بەرنامەکەی CNN ی تورکیدا لەبارەی ئەو پرسیارەوە کە ئایا هەدەپە لە بەرامبەر هاوپەیمانێتیدا داوای وەزارەتی کردووە؟ هەموو کارناسانی بەنامەکە نوێنەرانی ئاکەپە و بزاڤی نەتەوەپەرست بوون و هیچ کارناسێکی هەدەپەی تێدا نەبوو ئەوەش لە کاتێکدا کە بەرنامەکە لەبارەی هەدەپەوە ساز کرابوو.

سارۆخان ئولوچ نوێنەری باڵای فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمان وێنەیێکی ئەو بەرنامەیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردۆتەوە و ڕەخنەی لە بەرنامەکە گرتووە و دەڵێت: من بۆتان ڕوون دەکەمەوە بەڵێ هەدەپە داوای لە هاوپەیمانێتی کرد کە ئەم دیبەیتکارانەی بەرنامەکە بکات بە وەزیر و ئەو کات هەموومان بۆ کات ڕابواردن دانیشین سەیری CNN تورکی بکەین.

شایانی باسە بەرنامەو هەواڵە سیاسییەکانی CNN تورکی بە ئاشکرا لایەنگریی ئەو کەناڵە بۆ پارتی باڵادەستی تورکیای پێوە دیارە.

News Code 2020

Your Comment

You are replying to: .
captcha