ئەدهەم بارزانی بۆ سەرکردەکانی فەلەستین: لەگەڵ خۆڕاگری قارەمانانەتانم دژ بەدوژمنکارییەکانی ئیسرائیل

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەدهەم بارزانی، کەسایەتی دیاری بارزانی ‌و هەرێمی کوردستان‌، لەنامەیێکدا کە ئاڕاستەی سەرکردەکانی فەلەستینی کردووە دەڵێت لەگەڵ خۆڕاگری قارەمانانەتانم دژ بە دوژمنکارییەکانی ئیسرائیل.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەدهەم بارزانی، کەسایەتی دیاری بارزانی ‌و هەرێمی کوردستان‌، لە نامەیێکدا کە ئاڕاستەی هەریەک لە مەحموود عەباس ‌و ئیسماعیل هەنیە و زیاد نەخالە و نایف حەواتمەی کردووە، ستایشی خۆڕاگری گەلی فەلەستین دەکات لەبەرامبەر دوژمنکاری ‌و شەڕەنگێزیی ئیسرائیل ‌و دەڵێت: "لەگەڵ خۆڕاگری قارەمانانەتانم دژ بەئیسرائیل‌ و پشتیوانتانم".

ئەدهەم بارزانی، کە سەرکردەی پێشوی حزبوڵای کورد بووە، لەنامەکەیدا بۆ سەرکردەکانی فەلەستین ئاماژە بەوە دەکات ئەوەی ئێستا لەسەر خاکی فەلەستین روودەدات، دەستدرێژییێکی ئاشکرایە بۆ سەر مافە رەواکانی گەلی فەلەستینی بریندار و شوێنە ئیسلامییە پیرۆزەکان لەشاری قودس‌ و مزگەوتی ئەقسا و یەکەم قیبلەی موسڵمانان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2014

Your Comment

You are replying to: .
captcha