بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەدهەم بارزانی، کەسایەتی دیاری بارزانی و هەرێمی کوردستان، لە نامەیێکدا کە ئاڕاستەی هەریەک لە مەحموود عەباس و ئیسماعیل هەنیە و زیاد نەخالە و نایف حەواتمەی کردووە، ستایشی خۆڕاگری گەلی فەلەستین دەکات لەبەرامبەر دوژمنکاری و شەڕەنگێزیی ئیسرائیل و دەڵێت: "لەگەڵ خۆڕاگری قارەمانانەتانم دژ بەئیسرائیل و پشتیوانتانم".
ئەدهەم بارزانی، کە سەرکردەی پێشوی حزبوڵای کورد بووە، لەنامەکەیدا بۆ سەرکردەکانی فەلەستین ئاماژە بەوە دەکات ئەوەی ئێستا لەسەر خاکی فەلەستین روودەدات، دەستدرێژییێکی ئاشکرایە بۆ سەر مافە رەواکانی گەلی فەلەستینی بریندار و شوێنە ئیسلامییە پیرۆزەکان لەشاری قودس و مزگەوتی ئەقسا و یەکەم قیبلەی موسڵمانان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment