کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 4ی تشرینی یەکەمی 2020 لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى تەندروستیى هەرێم بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ٥٦٩١ پشکنینی نوێ ئەنجامدراوە و ٦٢٠ تووشبووی نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەستنیشانکراون کە ٢٧٦ کەسیان لە هەولێرن و ٧٩ لە سلێمانى و ٢٤ لە گەرمیان و ٢١٧ لە دهۆک و ٢٤ توشبووش لە پارێزگاى هەڵەبجەن. ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ٣٢٤ توشبوو چاکبوونەتەوە و ١٩ توشبووش گیانیان لەدەستداوە. بەپێى دوایین ئامارى وەزارەتى تەندروستى، تا ئێستا ٥٠ هەزار و ٢٤٨ کەس لە هەرێمى کوردستان توشى کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە ٣١ هەزار و ٩٩٦ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٨٢٦ توشبووش گیانى لەدەستداوە. ڕاگەیاندراوی ٢٤ کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ٢٢١
١. پشکنین: ٥٦٩١ پشکنینی نوێ
٢١٨٢ هەولێر
٧٥٠ سلێمانی، ١٦٨ گەرمیان
٢٥٤١ دهۆك
٥٠ هەڵەبجە
٢. تووشبوو: ٦٢٠ تووشبووی نوێ
٢٧٦ هەولێر
٧٩ سلێمانی، ٢٤ گەرمیان
٢١٧ دهۆك
٢٤ هەڵەبجە
٣. چاکبوون: ٣٢٤ چاکبوون
١١٩ هەولێر
٢٠ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان
١١٨ دهۆك
٣٥ هەڵەبجە
٤. مردن: ١٩ مردن
٢ هەولێر
٨ سلێمانی، ١ گەرمیان، ٢ ڕاپەڕین
١ دهۆك
٥ هەڵەبجە
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ ٢١٨٧١ دەرچوو
پشکنین ٤٨٦٨٢٢ ١٧٧٠٧٤ هەولێر، ١١٩٥٨٤ سلێمانی، ١٨٥٦٨١ دهۆك، ٤٤٨٣ هەڵەبجە
تووشبوون ٥٠٢٤٨ ١٨٤٧٦ هەولێر، ١٦٥٩٠ سلێمانی، ١٣٣٥٨ دهۆك، ١٨٢٤ هەڵەبجە
چاکبوون ٣١٩٩٦ ١٤٦٩٣ هەولێر، ١٠٣٨٨ سلێمانی، ٥٢٠٨ دهۆك، ١٧٠٧ هەڵەبجە
لەژێر چارەسەر ١٦٤٢٦ ٣٢٠٧ هەولێر، ٥٢٧٦ سلێمانی، ٧٨٦٨ دهۆك، ٧٥ هەڵەبجە
مردن ١٨٢٦ ٥٧٦ هەولێر، ٩٢٦ سلێمانی، ٢٨٢ دهۆك ، ٤٢ هەڵەبجە
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە https://gov.krd/coronavirus/dashboard/.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.
وەزارەتی تەندروستی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
٤ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠
Your Comment