کوردپرێس: ئەمڕۆ هەینى تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە کە باس لە لە دەستگیر کردنی گرووپێکی چەکدار دەکەن کە بە مووشەک ھێرشیان کردە سەر شاری ھەولێر و رایگەیاندووە: تائێستا هیچ کەسێک بەو تۆمەتە دەستگیر نەکراوە و دوورە لە راستییەوە.
ناوبراو ئاماژەى بەوەش کردوە، هێزەکانیان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەو تا ئەم ساتە هیچ کەسێکیان دەستگیر نەکردووە.
پێشتر فهرماندهیی ئۆپراسیۆنه هاوبهشهكانی عێراق رایگەیاندبوو بههۆی ئهو هێرشه مووشهكییهوە بهرپرسێکى ئەمنی ئهو ناوچهیهی هێرشهكهی لێوهكرابوو دهستگیركراوه و لێكۆڵینهوهی لهگهڵدا دەکرێت.
شایانی باسە شەوی چوار شەممەى رابردوو شەش مووشەک لە سنوورى پارێزگاى مووسڵەوە ئاراستەى فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر کراوە و هیچ زیانێکى گیانى و ماددییان نەبووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment