بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گردبوونەوەکە لەسەرداوای ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازییە و پێشتر لەراگەیەنراوێکدا سێ داواکارییان لەبارەی کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان خستبوەڕوو، بەڵێنی گردبوونەوەشان لەرۆژی جەژندا دا.
لەراگەیەنراوی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیدا هاتووە، داواکارییەکانیان خۆی لە سێ خاڵدا دەبینێتەوە کە ئەوانیش، گوێگرتنە لە ناڕەزایەتی و نیگەرانی ناوخۆیی و جیهانی لەوبارەیەوە، ئازادکردنی دەستبەجێی سزاداراوان و ئەوانەش کە دادگای کردنیان کۆتایی نەهاتووە، لەنێویاندا مامۆستا بەدەل بەرواری کە بەبێ هیچ هۆکارێک دادگاییەکەی بۆ 17-ی ئاب دواخراوە و بەوەش زیاتر لە یەک ساڵی تەواو لەزینداندا دەبێت.
لەمانگی شوباتی ئەمساڵ، دادگای هەولێر سزای زیندانیکردنی شەش ساڵی بەسەر پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسی دهۆکدا سەپاند، سەرەتای ئەم مانگەش لەگەڵ نزیکبونەوەی جەژن، سزاکەیان لەلایەن دادگای پێداچونەوەی هەرێمەوە پەسەندکرا، هەنگاوەکە کاردانەوەیەکی زۆری جیهانی و ناوخۆیی بەدوادا هاتو داوای ئازادکردنیان دەکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment