ئۆپەراسیۆنەکانی هەسەدە له دژی داعش کۆتایی پێهات

بەشی سووریا- ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند ئەمڕۆ هێزەکانیان کۆتایی بەئۆپەراسیۆنی پشکنین لە عەجینی باکوور و ڕۆژهەڵاتی گوندەوارەکانی دێرەزۆر هێناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەراگەیەنراوەکەدا کە ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژن بڵاوکرایەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاماژەی بەوەکردووە: "ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوکاریی هێزی هاوپەیمانانان لە ئاسمان و زەوییەوە بۆ ماوەی 4 ڕۆژ بەردەوام بوو، هەروەها فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە ئاسمانەوە چاودێری دۆخەکەیان دەکرد و چەندین شوینی حەشاردانی داعشیان کردە ئامانج."

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێگەی قاچاخی چەتەکانی داعش بۆ ئەوەی کە لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جموجوڵ بکەن و دەربازی عێراق ببن، لە هەرێمی عەجیج ئۆپەراسیۆن بەڕێوەچووە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، لەئەنجامدا ئەو ڕێگە و تۆنێلانەی کە داعش بەکاریاندەهێنا دۆزرانەوە و خاپوور کران، کە ژمارەی تونێلەکان 12 دانە بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1991

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha