وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان: داعش خۆی رێکخستوەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند،تیرۆریستانی داعش توانیویانە خۆیان ڕێکبخەنەوە و لەئێستادا لەشێوەی گرووپ و مەفرەزەی جۆراوجۆر دەرکەوتوونەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "لەماوەی رابردودا، چەندین جار هۆشداریمان دابوو، لەئەنجامی بوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقی، تیرۆریستانی داعش توانیویانە خۆیان ڕێکبخەنەوە و لەئێستادا لە شێوەی گرووپ و مەفرەزەی جۆراوجۆر دەرکەوتوونەتەوە".

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستیەش، ماوە ماوە کردەوەیێکی دڕندانەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن، کاتژمێر 10:30 خولەکی شەوی 11ی ئایاری 2021 تیرۆریستان پەلاماری سەنگەرێکی لیوای 116ی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان دا، لە سنووری قەزای کفری و لە ئەنجامی ئەو پەلامارە ترسنۆکانەیە، پێشمەرگەیێک بەناوی محسن حسێن گەرەوەیی شەهیدبوو".

لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، پەلامارەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە، بەرپەرچ دراوەتەوەو تیرۆریستان راونران، جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە، کە تیرۆرستان جووڵە و بزاوتەکانیان زیاد بووە و لەئێستادا شێوازی شەڕ و پەلاماردانیان گۆڕیوە و بەردەوام مەترسی دروست دەکەن.

ئەوەشی خراوەتەڕوو، بۆ رێگری کردن لەم رووداوانە و تێکشکاندنی تەواوەتی تیرۆریستان پێویستیمان بە رێککەوتنێکی گشتگیر و هەمەلایەن، لەگەڵ سوپای عێراقدا هەیە، بەدڵنیاییەوە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەئاست ئەوکردەوانە بێدەنگ نابێت و لەکاتی خۆیدا وەڵامی توندی دەبێت، دڵنیاییش دەدەین بەخەڵکی کوردستان، کە ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە پارێزراوە و پێشمەرگەش جێگای باوەڕ و متمانەی هەموو لایێکە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1984

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha