فەڵەستین بەرەی پێشەوەی جەنگی هەقە لەدژی ناهەق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامى کوردستان رایگەیاند، لەکاتێکدا مسوڵمانان بەرەو جەژنی رەمەزان دەچن و لەم کاتەدا دیمەنی پەلاماری داگیرکاری ئیسرائیل دەبنن بۆ قودس و مزگەوتی ئەقسا، لەگەڵ ئەوەشدا جەخت دەکەنەوە لەوەی فەڵەستین بەرەی پێشەوەی جەنگی هەقە و دەبێتە سەرەخۆرەی داگیرکار و شکستی ئاغاکانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى کوردستان لە پەیامێکدا کە لەپەڕەی فەرمی خۆی لە توویتەر بڵاویکردوەتەوە ئاماژەی بەوەکردوە: "بەداخەوە، لەم بەرە جەژن و وەرزە پیرۆزەدا، بینەری دیمەنی پەلاماری دڕەندانەی داگیرکاری ئیسرائیل دەبین بۆ قودسی پیرۆز و مزگەوتی ئەقسا و بۆردومانی کەرتی غەزە".

پەیوەست بە دۆزی فەڵەستین و ئایندەی ئەو وڵاتەش ئەوەی خستوەتەڕو، "بەدڵنیاییەوە فەڵەستین بەرەی پێشەوەی جەنگی هەقە و دەبێتە سەرەخۆرەی داگیرکار وشکستی ئاغاکانی، ستەم هەرگیز تاسەر نەبووە و ئایندەی نیە".

شایانی باسە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین چەند رۆژێکە لەسەر چەند خانویەکی گەڕەکی شێخ جەڕاح دەستیان پێکردوە. بە بڕیاری دادگا داوا کراوە چوار ماڵ لەو گەڕەکە چۆڵبکرێن، دانیشتوانەکەشی دەڵێن، دەتوانن خانوەکانیان لێبستێنن، ئەگەر بەسەر لاشەیاندا بڕۆن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1983

Your Comment

You are replying to: .
captcha