بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین محهمهد بههائهدین، ئهمیندارى گشتیى یهكگرتووى ئیسلامیى کوردستان لە پەیامێکدا کە لەپەڕەی فەرمی خۆی لە توویتەر بڵاویکردوەتەوە ئاماژەی بەوەکردوە: "بەداخەوە، لەم بەرە جەژن و وەرزە پیرۆزەدا، بینەری دیمەنی پەلاماری دڕەندانەی داگیرکاری ئیسرائیل دەبین بۆ قودسی پیرۆز و مزگەوتی ئەقسا و بۆردومانی کەرتی غەزە".
پەیوەست بە دۆزی فەڵەستین و ئایندەی ئەو وڵاتەش ئەوەی خستوەتەڕو، "بەدڵنیاییەوە فەڵەستین بەرەی پێشەوەی جەنگی هەقە و دەبێتە سەرەخۆرەی داگیرکار وشکستی ئاغاکانی، ستەم هەرگیز تاسەر نەبووە و ئایندەی نیە".
شایانی باسە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین چەند رۆژێکە لەسەر چەند خانویەکی گەڕەکی شێخ جەڕاح دەستیان پێکردوە. بە بڕیاری دادگا داوا کراوە چوار ماڵ لەو گەڕەکە چۆڵبکرێن، دانیشتوانەکەشی دەڵێن، دەتوانن خانوەکانیان لێبستێنن، ئەگەر بەسەر لاشەیاندا بڕۆن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment