بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی: "دوو هۆکاری سەرەکیی هەیە ڕێگری لەبەردەم ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق دروست دەکەن کە ئەوانیش تەرخان نەکردنی هیچ بڕەپارەیێک بۆ پرۆسەکە کە وەزارەتەکەمان داوای 120 ملیار دیناری کردووە، بەڵام لەبودجەکانی 2020و 2021 ئەو بڕە پارەیە جێگای نەکرایەوە.
هینداوی ئاماژەی بەوەش کرد، فاکتەری دووەم بریتی بووە لە دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییە نەرێنییەکان کە بوونەتە ئاستەنگێک لەبەردەم جێبەجێ کردنی سەرژمێریی دانیشتوان کە وابڕیاربوو لە ساڵی 2020 ئەنجام بدرێت.
ناوبراو ڕوونیشی کردۆتەوە، ئەنجامدانی سەرژمێریی پێویستی بە 150 هەزار کارمەند هەیە تاوەکوو سەردانی خێزانەکان بکەن، ئەمەش مەترسیی تەندرووستیی لێدەکەوێتەوە و لەگەڵ ئەو ڕێکارانەدا یەکناگرێتەوە کە بەمەبەستی سنووردانان بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە پەیڕەو دەکرێن.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی 2020 گەیشتۆتە 40 ملیۆن و 150 هەزار کەس کە وا هەژمار کراوە ساڵانە ملیۆنێک کەس لە ژمارەی دانیشتووانی عێراق زیاد بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment