لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکاندا هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی سووریا بەڕێوە ناچێت

بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان وتی: لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارییدا بەشداری ناکەین، چوونکە بە ناشەرعیی دەزانین.

«فەتحووڵا حوسێنی» ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە هەڵویستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردستانی سووریا هەمبەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆماریی سووریا و وتی: بەڕای ئێمە ئەم هەڵبژاردنە شەرعیەتی نییە چوونکە دە ساڵە سووریا گیرۆدەی شەڕی ناوخۆییە و بەڕاستی خاوەنی حکوومەت نییە و بێگانەکان دەستیان بەسەردا گرتووە، بۆسە هەوڵەکانی بەشار ئەسەد بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات بۆ حەوت ساڵی دیکە یاسایی نییە.

ناوبراو درێژەی دا: بڕوامان وایە یەکەمایەتیی ئەمڕۆی سووریا ئاشتیی ناوخۆییە و ئەمەش ڕێگاچارەیێکی سیاسیە بۆ کۆتاییهێنان بە نەهامەتیی بێ بەشان و ئەوانەی خەساریان لەم شەڕە دیوە، نەک هەڵبژاردنێک کە لەبواری یاسایی و نێونەتەوەییەوە هیچ شەرعیەتێکی نییە.

ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان درێژەی دا: ئەم هەڵبژاردنە لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریادا بەڕێوەتاچێت و قبووڵمان نییە و بە پڕۆسەیێکی سیاسیی یاسایی نازانین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1913

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha