کۆڕی زانستیی ڕەخنە و خوێندنەوەی کتێبی "افسانەهای دیار ما" بە شێوەی ئۆنلای بەڕێوە دەچێت

بەشی فەرهەنگ و هونەر- کۆڕی زانستیی خوێندنەوەی کتێبی "افسانەهای دیار ما" بەرهەمی نووسەر و توێژەر کوورش ئەمینی بەشێوەی ئۆنلاین لە سەر ئەرکی بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی زانکۆی کوردستان بە هاوکاریی بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت.

کوردپرێس:

بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان ڕایگەیاند بڕیارە بە هاوکاریی زانکۆی هەڵەبجە کۆڕی خوێندنەوەی زانستییانەی کتێبی "افسانەهای دیار ما" بەرهەمی کوورش ئەمینی بە بەشداریی خودی نووسەر بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە بچێت.

کۆڕەکە ڕۆژی چوارشەمە 15ی گوڵانی 1400 بەرامبەر بە 5ی 5ی 2021 کاتژمێر 5ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ئێران دەست پێدەکات و هات بۆ هەمووانە.

بەشداربووانی کۆڕەکە بریتین لە:

- دوکتۆر نەجمەدین جەباری-زانکۆی کوردستان;

- دوکتۆر مەهاباد کامیل عەبدوڵڵا-زانکۆی هەڵەبجه;

- محەمەدسینا ئەمانی-زانکۆی جۆرج ئاگۆست گوتینگێنی ئاڵمان;

- کوورش ئەمینی-توێژەر و لێکۆڵەر و - نووسەری کتێبی "افسانەهای دیار ما"

بەڕێوەبەر: د. یەدوڵڵا پەشابادی

لینکی بەشداری:

https://meet.uok.ac.ir/ch/lit.hall1

News Code 1906

Your Comment

You are replying to: .
captcha