بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشەمە 3ی ڕەزبەری 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3 هەزار و 521 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 436 هەزار و 319 حاڵەت.
هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 175 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 25 هەزار و 15 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 367 هەزار و 827 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
Your Comment