بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاوه ئازیزی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا به "وشه"ی ڕاگه‌یاندووە: ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی کورد له سووریا (ENKS) و پارتی یه‌کێتی نیشتمانی کورد (PYNK) له‌سه‌ر شێواز و ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌رجه‌عی باڵای کورد له کوردستانی سووریا گه‌یشتنه ڕێککه‌وتن و کۆی ئه‌ندامانی مه‌رجه‌عه‌که له 40 که‌س پێک دێت.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی دابه‌ش کردنی ئه‌ندامانی مه‌رجه‌عه‌که به‌سه‌ر هه‌ردوولا، ئازیزی گوتی، هه‌ریه‌که له ئه‌نه‌که‌سه و په‌یه‌نه‌که 16 ئه‌ندامیان ده‌بێ له نێو ئه‌نجومه‌نی مهرجهعیهتهکه که ده‌کاته 32 ئه‌ندام، ئه‌و هه‌شت ئهندامهیشی ده‌مێنێته‌وه هه‌ریه‌که‌یان چوار ئه‌ندامیان به‌رده‌که‌وێ، به‌ڵام مه‌رجی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌و هه‌شت ئه‌ندامه ئه‌وه‌یه که‌سانی سه‌ربه‌خۆ بن و هیچ پێوه‌ندیێکی حزبییان به هیچ داوودهزگهیێکی هه‌ردوولایه‌نه‌وه نه‌بێت.
ناوبراو زیاتر گوتی، ئه‌و ڕێککه‌وتنه هه‌موو لایه‌نه‌کان ناگرێته‌وه و هه‌ندێ پرسی تریش ماون و له داهاتوو پێویسته ڕێککه‌وتنیان له‌سه‌ر بکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment