بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی کۆشکی سپی بڵاوی کردەوە دۆناڵد ترەمپ شەوی ڕابردوو لە ئاپۆڕەی هەواڵنێراندا ڕایگەیاندووە وڵاتەکەی تەنها بەبۆنەی نەوتەوە لە سووریایە و لە کۆتاییدا ئەو وڵاتە چۆڵ دەکەن.
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کشانەوەی هێرەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2019 و لەسەروبەندی هێرشی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردییەکانی سووریا وتی: ئێمە هێزی زۆرمان لە سەر سنووری تورکیا و سووریا جێگیر کردبوو و فەرمانی کشانەوەمان دەرکرد. من وتبووم ئەوان (واتا کورد و تورکیا) بۆ ماوەی 200 ساڵ لە شەڕدان و ڕەنگە ئەم شەڕە درێژەی ببێت. ئەمەش پێوەندیی بە ئێمەوە نییە و ئێمە سنوورەکانی خۆمان دەپارێزین. بۆ نموونە، ئێمە بە باشی سنوورەکانی باشووری خۆمان پاراستووە.
سەرۆکی ئەمریکا زیادی کرد: ئێمە تەنها بەبۆنەی نەوتی سووریاوە لەو وڵاتە ماوینەتەوە و لەمبارەشەوە بڕیار دەدەین. ڕەنگە لەگەڵ کوردەکان لەسەر نەوت تەعامول بکەین. دەبێت چاوەڕوان بین و ببینین پرسەکە چی لێدێت. بەڵام لەهەر حاڵدا ئێمە لەسووریا دەکشێینەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment