کاتی ئەوە گەیشتووە تورکیا لە سووریا دەربکرێت

بەشی سووریا- هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک لە ناوچەی فورات دەڵێت: خۆمان ئاادە کردووە بۆ دەرکردنی تورکیا لە هەموو خاکی سووریا.

«ئەحمەد شێخۆ» هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) لە ناوچەی فورات و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەو حیزبە لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند: ئێمە وەکوو پەیەدە ڕامانگەیاندووە کە شۆڕشەکەمان لە سووریا دەپارێزین و کاتی دەرکردنی داگیرکەران لە کوردستانی سووریا و ناوچە داگیرکراوەکان گەیشتووە.

ناوبراو درێژەی دا ئێمە ئەو ناوچانە داگیر کراون لەبیرمان نەکردووە و خۆمان بۆ ئازاد کردنی ئەم ناوچانە ئامادە کردووە.

ئەحمەد شێخۆ زیاتر وتی: کەڵک لە هەموو دەفرایەتییە سیاسی و سەربازی و دیپلۆماسییەکان وەردەگرین بۆ وەدەرنانی تورکیا و داگیرکەران و ڕایدەگەیێنین کە کاتەکەی گەیشتووە.

«ئەحمەد شێخۆ» هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) لە ناوچەی فورات دەڵێت نەک هەر کاتی کاتی دەرکردنی دەستدرێژی کەران لە کوردستانی سووریایە بەڵکوو کاتی ئەوە گەیشتووە هەموو سووریا لە دەگیرکەران پاک پکرێتەوە.

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک ئاماژەشی دا بە ڕاپۆرتەکەی ئەم دواییەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی پێشێل کردنی مافی مرۆڵ لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکووری سووریادا و وەبیری هێنایەوە: ئەم ڕاپۆرتە تەنها بەشێکە لە تاوانەکانی تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکان دەرحەق بە خەڵکی سووریا و پێویستە بەزووترین کات داگیرکەران لە باب، ئەعزاز، عەفرین، سەرێ کانی، گرێ سپی و ناوچەکانی دیکە دەربکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190103

Your Comment

You are replying to: .
captcha