هێرشی مووشەکیی پەکەکە بۆ سەر بنکەیێکی سەربازیی تورکیا 3 قوربانیی لێکەوتەوە

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند لە هێرشێکی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر سەربازانی تورکیا لەناو خاکی هەرێم، دوو سەرباز کوژراون و سەربازێکی دیکەی ئەو وڵاتە بریندار بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاندووە رۆژی پێنج شەممە، لە میانی ئۆپراسیۆنی چنگی پڵنگ، چەکدارانی پەکەکە هێرشی مووشەکییان بۆ سەر بنکەیێکی سەربازیی سوپای تورکیا لەناو خاکی هەرێم ئەنجام داوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەو هێرشە مووشەکییەدا دوو سەبازی سوپای تورکیا کوژراون و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.

لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر چەند ناوچەیێکی سنووریی هەرێمی کوردستان بەتایبەت ناوچەی هەفتانینی سەر بە پاێزگای دهۆک دەستپێکرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190097

Your Comment

You are replying to: .
captcha