پێویستە سەردانەکەی کازمی بکرێتە وێستگەیێک بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یەکگرتوو رایگەیاند باشتر وایە سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ پارێزگاکانی کوردستان بکرێتە وێستگەیێک بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکان و دەستەبەرکردنی موچەی فەرمانبەران بە بێ دواکەوتن و لێبرین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هادی عەلی، سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان رایگەیاند: باش وایە قۆناغی دوای سەردانی مستەفا کازمی بۆ پارێزگاکانی کوردستان بکرێتە وێستگەیێک بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکان و گێرانەوەی ھاوسەنگی بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، سەردانەکە بکرێتە دەستپێکی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان و دەستەبەرکردنی بوودجەی پێویست بۆ دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەران بە بێ دواکەوتن و لێبرین.

ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و پرسی خاڵە سنورییەکان گفتوگۆیان کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190042

Your Comment

You are replying to: .
captcha