تورکیا لە حەفتانین شکستی هێنا

بەشی سووریا- یەکێک لە دامەزرێنەرانی بەرێوەبەرایەتی دیموکراتیک لە کانتۆنی کۆبانی ڕاگەیاند: هەر کاتێک کە لە کوردستانی سووریا بەروەپێشچوونی سیاسی دەستەبەر دەکرێت تورکیا لە عێراق و تورکیا و سووریا گوشاری زیاتر دەخاتە سەر کوردەکان.

«بێریڤان حەسەن» ئەندامی دەستە سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) و هاوسەرۆکی ئەم حیزبە لە ناوچەی فورات لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە شەڕێکی سەختدا لە ناوچەی حەفتانینی هەرێمی کوردستانی عێراق تورکیا ڕووبەڕووی شکستێکی سەخت بوویەوە.

ناوبراو درێژەی دا: هەر کاتێک کە لە کوردستانی سووریا بەروەپێشچوونی سیاسی دەستەبەر دەکرێت تورکیا لە عێراق و تورکیا و سووریا گوشاری زیاتر دەخاتە سەر کوردەکان.

بێریڤان حەسەن زیادی کرد بەتایبەت پاش بابەتی یەکگتنی سیاسی کورد لە سووریا، دەستی داوەتە هەڕەشە و گوشاری ناوچەی و جیهانی دژ بە کوردەکان.

هاوسەرۆکی (PYD) لە ناوچەی فورات ئاشکرای دەکات: ئامانجی تورکیا ڕوونە. تورکیا دەیهەوێت کورد لاواز بێت و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ لەناوبردنیان.

بێریڤان حەسەن وەبیری هێنایەوە هەر کاتێک کوردەکان دەسکەوتێکیان دەبێت تورکیا کەڵک لە هەموو سیاسەتێک وەردەگرێت بۆ گوشار خستن و سەرکوت کردنی کوردەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190039

Your Comment

You are replying to: .
captcha