کوردپرێس:
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 10ی ئەیلوولی 2020 مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆكوەزیران، لەفڕۆكەخانەی هەولێر پێشوازی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندێكی هاوڕێی كرد.
نووسینگەكە راشیگەیاند، شاندی حكوومەتی فیدراڵی پێكهاتوون لە وەزیرانی دەرەوە، بەرگری، نەوت، كۆچ و كۆچبەران و چەندین بەرپرسی دیكەی حكومەتی فیدراڵی.
مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رۆژی پێنج شەممە بە سەردانێك گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیێک لە بەرپرسی حكوومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێكرا.
سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دوو رۆژ دەخایەنێت و بڕیارە لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە و دواتر سەردانی پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانیش دەكات.
Your Comment