بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی برێت مەکگۆرک رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بە هاوەڵی دێریک شۆڵیت راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە و جۆی هید یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دانا سترۆڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتنە بەغدادی پایتەختی عێراق و لە لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانەوە پێشوازییان لێکرا.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی هەماهەنگی و هاریکاری و کاری هاوبەش لە بوارە جیاوازەکان گفتوگۆیان کردووە.
ئەوەش هاتووە، پێداگرییان کرد لەسەر چالاک کردنی بڕیارەکانی رێککەوتنی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریکا بەتایبەتی بابەتەکانی کشانەوەی سوپای ئەمریکا و پەرەپێدانی هاوکاری کردن و فراوان کردنی بواری بازرگانی و کەلتوری و ئابووری.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment