ڕێککەوتنە نەوتییەکەی کوردانی سووریا لەگەڵ ئەمریکا بەستێن بۆ دامەزراندنی هەرێمێکی دیکەی کوردی فەراهەم دەکات

بەشی جیهان- تلمیز ئەحمەد دەڵێت ڕێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان ئەمریکا و کوردستانی سووریا بەستێن بۆ دامەزراندنی هەرێمێکی کوردی لە سووریا فەراهەم دەکات بۆیە گرژییەکان لە وڵاتە سەرهەڵدەدەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوردەکانی سووریا گرێبەستێکی 25 ساڵەیان لە گەڵ کۆمپانیایێکی نەوتی ئەمریکی واژۆ کردووە و لەو ڕێگایەوە گەشە بە بەرهەمهێنان لە سەرچاوە نەوتییەکانی سووریا دەدەن.

تلمیز ئەحمەد باڵیۆزی پێشووتری هیندستان لە عەمان و سعوودیا و هەروەها سەرۆکی ناوەندی توێژینەوە نێودەوڵەتییەکانی زانستگای پوونای هیند، دەوڕێککەوتنە نەوتییە لەنێوان ئەمریکا و کوردەکانی سووریا بە بەستێن فەراهەم کردن بۆ هەرێمێکی کوردی لە سووریا وەکوو ئەو هەرێمەی کە لە کوردستانی عێراق هەیە؛ وەسف دەکات.

ناوبراو لە یادداشتێکدا کە لە گۆڤاری عەرەب نیووزدا بڵاوی کردۆتەوە هۆشداری دەدات کە بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە زۆرینەی ئەکتەرانی قەیرانی سووریا لەوان ڕووسیا و تورکیا هاوڕا نین لەگەڵ ڕێککەوتنی نەوتی لەنێوان کوردانی سووریا و کۆمپانیای ئەمریکی دێلتا ئێنرژی، دەڵێت ڕەنگە ئەم ڕێککەوتنە پەرە بە گرژییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بدات.

ناوبراو دەڵێت ئامانجی کوردانی سووریا لەو ڕێککەوتنە نەوتیە بەدەست هێنانی سەربەخۆیی ئابوورەیە و هەروەها بۆ ڕێگری کردنە لە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا.

بەم حاڵەشەوە سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی نێودەوڵەتیی زانکۆی پوونا-ی هیند ئاماژەی بە بەریەککەوتنی هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لە سووریا، دا و جەختی کردەوە ناڕەزاییەکان بە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا پێی ناوەتە قۆناخێکی نوێوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189986

Your Comment

You are replying to: .
captcha