کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 6ی ئەلوولی 2020 سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی ھەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دوێنێوە 574 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەوەش کۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسەکە گەیشتە 32 هەزار و 210 تووشبوو.
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، لە 24 كاتژمێردا 21 توشبوی دیكە گیانیان لەدەستداوە، كە 7 کەس لە ههولێر، 10 کەس لە سلێمانی، یەک کەس لە راپهڕین، 2 کەس لە دهۆك و یەک کەسیش لە ههڵهبجه بون.
بەپێی ئەو ئامارەی وەزیری تەندروستی بڵاوی کردەوە، زۆربەی توشبوانی 24 كاتژمێری رابردوو لە سنووری پارێزگای دھۆكن و 336 كەسی لەو پارێزگایە وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كران.
وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە 299 تووشبووی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان چاكبونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان پەڕاندوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تائێستا 32 ھەزار و 210 كەس تووشبووی كۆرۆنا بوون، تا ئێستاش 20 و 492 توشبو ڤایرۆسەکەیان پەڕاندووە و 10 ھەزار و 511 كەسی دیكەش لەژێر چاودێریی پزیشکیدان، تا ئێستا ھەزار و 207 كەس بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
Your Comment