بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غالب محەمەد جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق له نووسینێکدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی کۆمهڵایهتی فهیسبووک بڵاوی کردهوه: "ئەوەی لەکۆبوونەوەی جڤات ڕویدا کێشەیێکی بچووکی نێوان بەندە و گرووپی بەرژەوەندی خوازی گۆڕان نەبووە لە حکوومەت، بەڵکوو کێشەی سەرەکی بووە لەپێناو ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، بەندە بەنوێنەرایەتی فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغداد بەشدار بووم بۆیە شەڕێکی شەخسی نەبوو".
باسی لهوهش کردووه: "داوام کرد چیتر ئەو گرووپە بەردەوام نەبن لەم حکوومەتە شکستخواردووە کە بووەتە سەرچاوەی نەهامەتی و دەردەسەری بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و خەریکی مکیاج کردنن بۆ دەسەڵات دەیانەوێت فراکسیۆنی گۆڕانیش لە بەغداد هاوشێوەی خۆیان لێبکەن و خۆیان و نەوەکانیان وەک شا بژین و ملی هاوڵاتیان بخەنەژێر چەقۆی دەسەڵات".
غالب محهمهد دهشڵێت: ئاڵۆزیی کۆبوونەوەکە لەوەوە دروست بوو، چوونکە "ئەوان نایەنەوێ دەستبەرداری کورسی و بەرژەوندی ببن لای ئێمەش ئەمە قبوول نیە، لە ئێستادا دەگەڕێمەوە بەغداد و لەگەڵ هاوڕێیانم لە بەغداد کۆبوونەوە لەوبارەیەوە ئەنجام ددەین و هەڵوێستی جدیمان دەبێت، دوا بریار لە گەڵ هاوریاندا دەدەین".
دوای کۆبوونهوهکهش عەدنان عوسمان وتەبێژی سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایگهیاند: "ئەمڕۆ نزیکەی چوار کاتژمێر لەگەڵ تیمی بزووتنەوەکە لە حکوومەت و فراکسیۆنەکەیان دانیشتون، گفتوگۆیێکی چڕکراوە لەسەر بەشداری گۆڕان، پڕۆسەی چاکسازی و هەنگاوەکانی حکوومەت، برادەران تەقیم و هەڵسەنگاندن و کارنامەی خۆیان باس کرد، گفتوگۆکانیش زۆر بەسوود بوون".
ئهوهشی خستهڕوو: لە زۆربەی کۆبوونەوەکاندا تیمی حکوومەت میوانداری دەکەن و گۆڕان ئێستا بەشدار لە حکوومەت و بەشێکی سەرەکی پرسیاری ئەوەیە گۆڕان چی کردووە لە حکوومەتدا و چەند توانیویەتی کارنامەکەی جێبەجێ بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment