کوردپرێس: بە گوێرەى ئەو روونكردنەوەى كە لە سەرۆكايەتى فەرمانگەى پەيوەندييەكان سەربە سەرۆكايەتى كۆمارى توركياوە بڵاو كراوەتەوە. له میانی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و پرسه ناوچه‌ییه‌كان، له‌سه‌روویانه‌وه پێشهاته‌كانی ڕۆژهەڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست تاوتوێ كران.
ئەردۆغان لە ميانى پەيوەندييەكەدا رايگەياند پاڵپشتي كردنى چەند وڵاتێک بۆ هەڵوێستى تاكلايەنانە و ناياسايى يۆنان قبووڵ نەكراوە.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، یۆنان و قوبرسی باشوور و ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ن، هه‌نگاوگه‌لێكیان هاویشتووه كه گرفته‌كان و گرژییه‌كانی زیاد كردووه.
ئەردۆغان لەبارەی ئەو كێشەيەى لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست دروست بووە سوپاسى مێركڵ-ى كرد لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەى كە بۆ چارەسەرى كێشەكانى داوە لە ناوچەكەدا.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment